لەخاڵێکی پشکنیندا، هێزەکانی ئاسایشی کەربەلا تیرۆرستێکیان دەستگیرکردوە کە جلی ژنانەی لەبەربوەو بەنیاز بوە بچێتە ناو کەربەلاوە.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: پۆلیسی کەربەلا خۆکوژێکی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆرستی داعشیان دەستیگر کردوە کە لە ناوچەی مەخمورەوە هاتوەو وەک ژن خۆی نیشان داوە تاوەکو نەناسرێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستا هێزە ئەمنییەکانی عێراق هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان سەبارەت بەو تیرۆرستەوە بڵاو نەکردۆتەوە.




.............